پەرلەمانتارێک وردەکاریی کڕینی نەوت بە 284 هەزار دینار لەلایەن حکومەتەوە ئاشکرا دەکات

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە کڕینی بەرمیلێک نەوت بە 284 هەزار دینار لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا دەستپێکردووە و هەوڵی دابەزاندنی نرخەکەی دەدەن.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکات بە 284 هەزار دینار لە دوو کۆمپانیا کڕیوە، بەڵام نەیخستۆتە تەندەرینێکی ئاشکراوە تا کۆمپانیای دیکە بەشداری تێدا بکەن بەڵكو راستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیایە دروستکردووە”.

ڕوونیشی کردەوە، “لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێکردووە، لە هەوڵی کەمکردنەوەی نرخەکەیداین، چونکە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕدا بە نزیکەی 260 هەزار دینارە”.

ئاشکراشی کرد،” حکومەت ئەمساڵ کار بەو سیستەمە ناکات کە ساڵانی دیکە کاری پێدەکرد بۆ دابەشکردنی نەوت، بڕیارە مانگی 10 لە دەرەوەی شار و لە ناوچە ساردەکان دابەشبکرێت، لە مانگی 11 لە دەوروبەری شار، لە مانگی 12شدا بگاتە سەنتەری شارەکان”.

 

بابەتی پێشتر

هەواڵی خۆش بۆ هاندەرانی یۆڤانتۆس

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سێ شەقامی سەرەکی داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share