چەند بۆمبێک بە هێزەکانی کۆماندۆ لە سنووری گەرمیان تەقینەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی پەڵکانە و زینانە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆمبێک بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا فەرماندەی هێزەکە و حەوت پێشمەرگە برینداربوون و پێشمەرگەیەکیش شەهید بوو”.

هێزەکانی کۆماندۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە”.

ئاشکراشی کرد، “لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە ومولازم زوھێر محەمەد شەھید بووە و حەوت  پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکردەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share