زانیاریی نوێ لەبارەی بومەلەرزەكەی ئەمشەوی هەرێمی كوردستان

کاتژمێر 9:33 خوولەكی ئەمشەو، بومەلەرزەیەک لە ناوچەی شارەزوور ڕوویدا و لە ناحیەی زەڕایەن و دەوروبەری هەستیپێكراوە.

پشتیوان ئیبراهیم شارەزا لە كەشوهەوا و بومەلەرزە ڕایگەیاند، بومەلەرزەكە بەگوڕی 3.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەوییەوە سەرچاوەی گرتووە. چەقی بومەلەرزەکە گوندی بێسەڵمێن بووە كە دەكەوێتە نێوان قەزای سەیدسادق و ناحیەی سیروان.

بەپێی وتەی ئەو شارەزایەی كەشوهەوا و بومەلەرزەزانی، بومەلەرزەكەی شارەزوور بە دووریی هەشت كیلۆمەتر لە ناحیەی سیروان، 15 كیلۆمەتر دوور لە سەنتەری شاری هەڵەبجە و 10 كیلۆمەتر لە دووریی سەنتەری سەیدسادق ڕوویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستییە و نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی قەزای کەلار…
Total
0
Share