پێگەى فەرمی یانەى چێڵسی ئاشکرایکرد، نگۆلۆ کانتێی فەرەنسی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە و چوار مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، پێکانەکەى کانتێ بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە و دوبارە سەری هەڵداوەتەوە، تیمی پزیشکی یانەى چێڵسیش بۆ چارەسەرکردنی کۆتایی بڕیاریداوە نەشتەرگەریی بۆ بکات.
بەهۆی نەشتەرگەرییەکەشەوە، کانتێ چوار مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بەوەش یاریزانە فەرەنسییەکە یەکێکی تر دەبێت لەو یاریزانانەى کە ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات.