دانێلۆ: ڤیاڕیاڵ سزایداین

دوای شکستی یانەی یوڤانتۆس لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرگریکاری بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، دانێلۆ داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانە ئیتاڵییەکە کرد.

دانێلۆ بەمیدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” دوای شکستهێنان لە یاریگای خۆماندا بە سێ گۆڵی بێوەڵام زەحمەتە بتوانین قسەبکەین، بەڵکو پێویستە باشتربین لەئێستا، کاتێک کۆنتڕۆڵی یاری دەکەین، دەبێت گۆڵیش تۆماربکەین نەک وەک ئەوەی دوێنێ ڕوویدا، ئێمە دوای گۆڵی یەکەم هەڵەیەکی دیکەمان کرد”.

دانێلۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “دوای گۆڵی یەکەمی ڤیاڕیاڵ چانسی ئەوەمان هەبوو گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکەینەوە و بگەین بە کاتە زیادکراوەکان، بەڵام هەموومان بەرەوپێش چووین و ئەوان بە دوو گۆڵی دیکە سزایانداین، پێویستە داوای لێبوردن لە هەوادارانمان بکەین و بەردەوامبین لەکارکردن”.

خانمە پیرەکە بەئەنجامی چوون و گەڕانەوە (4-1) لە قۆناغی 16ی خوولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ماڵئاوایی کرد، کە ئەوەش سێیەم وەرزە لەو قۆناغەدا شکستدەهێنن.

بابەتی پێشتر

هەرێم دەتوانێت غاز ڕەوانەی بازاڕەكان بكات؟<br> غازی هەرێم لەنێوان بەستنەوەی بە توركیا و مووشەكەكانی ئێراندا

بابەتی دواتر

تەرمی یەكێك لەو دوو كەسەی خۆیان هەڵدابووە ڕووباری سیروانەوە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share