وادەی دانیشتنی پێكهێنانی حكومەت دیاریكرا

“هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات” داوادەكات رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت.

“هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات” كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، چێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانیی سەروەری و هاوپەیمانیی عەزم لەخۆدەگرێت، دوای كۆبوونەوەكەی لە نووسینگەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت دەكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا هاوپەیمانێتییەكە داوادەكات شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت بە هەموو وەزیرەكانییەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، پێشبینیكرد كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممە رێكبخرێت و ڕایگەیاند، لایەنەكان پەلەیانە لە پێكهێنانی حكومەت و دەیانەوێت پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت چیتر دوانەكەوێت و سەرۆك وەزیران و جێگر و وەزیرەكانی كابینەكەی بە پەلە دەستبەكارببن.

لەبارەی كاندیدانی پۆستە وەزارییەكانەوە، د. نەرمین وتی، ناوەكان بە فەرمی رانەگەیەندراون، بەڵام پێشبینیدەكرێت بە زوویی یەكلابكرێنەوە بۆ ئەوەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

بابەتی دواتر

هەڵەبجە 1000 تۆن هەنار هەناردەی ئیمارات دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا نرخی ڤیزای گرانكرد

توركیا نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عێراقی گرانكرد و لە 16ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share