پەرلەمانتارێکی عێراقی: لەبەرامبەر بەشداریکردنمان لە دانیشتنی سبەینێ پارە و پۆست خراوەتە بەردەممان

ئەحمەد ڕەحیم ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە کە لەبەرامبەر ئەوەی لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان تایبەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار ئامادەبن پێشنیازی پارە و پۆستیان بۆکراوە، پێشتریش پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ ڕایگەیاند کە بەرتیلیان پێدراوە بۆ هەمان مەبەست.

ئەحمەد ڕەحیم کە پەرلەمانتارێکی سەربەخۆیە بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، لەپێناو تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان پارە و پۆست خراوەتە بەرەدەم پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و دەڵێت، ” سیاسەتی گێزەر و تێڵا پەیڕەو کراوە” وەک ئاماژە بۆ هەڕەشە و بەرتیل لەبەرامبەر ئامادەبوونیان.

ئاماژەی بەوەکردووە، چوونە ژێرباری هەندێک لە پەرلەمانتاران بۆ ئەو گوشارانە پیرۆزیی پەرلەمان لەکەداردەکات، چونکە پەرلەمان باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانە و گوزارشت لە دەنگی هاوڵاتییان دەکات.

پێشتر خالید عوبێدی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردبوو، لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان پێشنیازی بەرتیلیان بۆ کراوە و ڕایگەیاند، “یەکێکی تر لە گاڵتەجاڕییەکانی چاکسازی ئەوەیە پێشنیازی بەرتیلیان خستووەتە بەردەممان بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان بکەن، ئێمە ناپاکی لە سوێندەکەمان ناکەین و شەرعیەت و ڕەوایەتی بە گەندەڵکاران نابەخشین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
زیاتر ببینە

لە عێراقەوە لیژنەیەک لەسەر رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر پێکهێندرا

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچوونی لە راستییەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێری راگەیاند. فەرمانگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share