عێراق لە بەكاربردنی غازدا پاشەكشەدەكات

كۆمپانیای بریتش پەترۆلیۆم دەڵێت، بەكاربردنی غازی سروشتی لە عێراق بە رێژەی 7% كەمیكردووە و لە كاتێكدا خاوەنی 12ـیەمین گەورەترین یەدەگی غازە.

بەپێی ئامارێكی كۆمپانیای بریتش پەترۆلیۆم كە كۆمپانیایەكی بەریتانیی بواری وزەیە، رێژەی بەكاربردنی غازی سروشتی لە عێراق لە ساڵی رابردوودا بەراورد بە ساڵی پێشتر 7.3% كەمیكردووە و 17.1 ملیار مەتر سێجا غازی بەكاربردووە.

بەشێكی زۆری ئەو غازە سروشتییەی عێراق بەكاریدەهێنێت لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت و بەشێكیشی بەرهەمی ناوخۆیە، بەڵام بریتش پەترۆلیۆم دەڵێت، دوای 10 ساڵ لە هەڵكشانی رێژەی بەكاربردنی غازی سروشتی لە عێراق، لە ساڵی رابردووەوە بەكاربردنی غاز كەمیكردووە.

سعودیە ریزبەندیی یەكەمی وڵاتانی عەرەبیی گرتووە لە بەكاربردنی غازی سروشتیدا وەك كۆمپانیا بەریتانییەكە ئاشكرایكردووە، بە جۆرێك ساڵی رابردوو 117.3 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتیی بەكاربردووە و بە دوای ئەویشدا ئیمارات بە بەكاربردنی نزیكەی 70 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە پلەی دووەمدایە.

بابەتی پێشتر

پەتیل: هەر وڵات و لایەنێك درۆنی ئێرانی بكڕێت ئەمریكا سزایدەدات

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران پەیوەندی بە بودجەوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share