پەرلەمان یاسا بۆ “تاوانی دیجیتاڵی” دەردەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژەیاسا دەکات.

بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە سیستمی بنەڕەتیی کۆنگرەی لاهای بۆ یاسای نێودەوڵەتیی تایبەت دەكرێت، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی هاوكاریی نێوان عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران وەك كارنامەكە ئاشكرایكردووە، خوێندنەوەی یەکەم دەبێت بۆ پڕۆژەیاسای “تاوانی دیجیتاڵی” و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزاری لە فەرمانگەکانی دەوڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە. منداڵەکە ناوی (ح.…
Total
0
Share