لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ گرفتی مایەپووچبوونی بانكێك دەكات و دەڵێت، بەهۆیەوە ژمارەیەك لە مامەڵەكاران لەگەڵ بانكەكە تووشی كێشە هاتوون كە ژمارەیەكیان لە هەرێمی كوردستانن.
بانكی دیجلە و فورات یەكێك لەو بانكە ئەهلییانەی لەلایەن حكومەتی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی كاركردنی پێدراوە و چەندین ساڵە كاردەكات. بانكەكە هەشت لقی لە شارەكانی عێراقدا هەبووە و دووانیان لە شارەكانی سلێمانی و هەولێرە.
مانگی ئابی رابردوو بانكەكە بە فەرمی مایەپووچبوونی راگەیاند، ئەمەش گرفتی بۆ مامەڵەكاران و ئەوانەی پارەیان لە بانكەكە داناوە دروستكردووە.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بابه‌تی مایەپووچبوونی بانكەكە كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و شارانه‌ی لقی هه‌بووه دروستكردووە.
وتیشی “ئه‌م بانكه له ساڵی (2016)ه‌وه تووشی قه‌یرانی نه‌ختینه بووه و نه‌یتوانیووه كاره‌كانی خۆی باش به‌ڕێوه‌ببات، بۆیه خراوه‌ته ژێر چاودێریی بانكی ناوه‌ندییه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه به‌رده‌وام بووه له مامه‌ڵه‌ی پێدانی قه‌رز و وه‌رگرتنی ئه‌سپارده‌ی بانكی تاوه‌كو مانگی 12ی ساڵی رابردوو”.
یەكێك لە مامه‌ڵه‌كارانی سه‌ره‌كیی بانكی (دیجله و فورات)، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بووە له سلێمانی كە پاره‌یه‌كی زۆری وه‌ك داهاتی زانكۆكه‌ی ئه‌سپارده‌ی ئه‌و بانكه كردووه، وەك ئەوەی نەرمین مەعروف ئاماژەی پێدا و وتی، “بانكەكە له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵەوە به نووسراوێك هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی دانان و راكێشانی پاره‌ی له هه‌موو لقه‌كانی راگرتووه، لەوكاتەشەوە زانكۆكە نه‌یتوانیووه پاره له هه‌ژماری بانكییه‌كه‌ی رابكێشێت و تووشی قەیرانی دارایی بووە”.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشیكردەوە، ئەمڕۆ نووسراوێكی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەن كردووە، له‌به‌ر رۆشنایی ئەو نووسراوەش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی كردووه، بۆ روونكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه مایەپووچبوونی خۆیان راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ئه‌سپارده بانكییه‌كان.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دووپاتیشیكردەوە، “ئێمه له لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌م پرسه كه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافی مامه‌ڵه‌كارانی ئه‌و بانكه و هه‌موو بانكه هاوشێوه‌كانی، بەدواداچوون و رێوشوێنەكانی خۆمان بۆ گەڕانەوەی ماف درێژە پێدەدەین”.