بەهۆی تەقینی بۆتڵێك غازی كلۆر لە وێستگەیەكی ئاودا 320 كەس برینداربوون

بەھۆی تەقینی بوتڵێک غازی کلۆر لە وێستگەیەکی ئاودا لە پارێزگای زیقار، 320 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە، شەوی ڕابردوو لە وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوە لە قەزای “قەلعە سوکەر” لە باکووری پارێزگای زیقار، بوتڵێک غازی کلۆر تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە 320 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، زۆرینەشیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە.

بەوتەی پۆلیسی شارەكەش، ئەو بوتڵە غازە بەھۆی کۆنیی بۆڕی غازەکە و بەرزی پلەی گەرماوە تەقییوەتەوە.

هاوكات محەمەد ھادی غەزی” پارێزگاری زیقار جەختی كردووەتەوە، ئەو کەسانەی کەمتەرخەم بوون و ھۆکاربوون لەو ڕووداوە، لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ڕەشەبا بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئایا ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی مانچستەریونایتد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share