وەزارەتی سامانە سروشتییەکان میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی یەکلاکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا میکانیزمەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی یەکلاکردەوە و کۆمەڵێک بڕیاری لەو بارەیەوە دا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ چۆنییەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کرد و داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکان، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت”.

ئاشکراشی کرد، “هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە ماڵی مام لە بەغداد بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

سودانی دەیەوێت سەدر ڕازیبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ بەهۆی ڕووداوی ماتۆڕسكیل گیانیلەدەستدا. تەندروستیی چەمچەماڵ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share