کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبێت و سبەینێ ئەگەری لێزمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.

پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار بارانبارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

پلەکانی گەرماش 3 بۆ 5 پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
Total
0
Share