هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.

ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، زۆر پرسیارمان ئاراستەكراوە لەبارەی مۆڵەتەكەوە و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە نێودەوڵەتی نییە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2022 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بۆچوونە دەرەوە پێویستە مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربكرێت لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتە نوێیەی دەدرێتە شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.…
Total
0
Share