قوباد تاڵەبانی: فاوندەیشن هەب لە کارگەی کەلتووریی سلێمانی دەکەینەوە

جێگری سەرۆك وەزیران كردنەوەی پرۆژەیەكی نوێی تایبەت بە راهێنان و تواناسازیی گەنجان رادەگەیەنێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، فاوندەیشن هەب لە کارگەی کەلتووریی سلێمانی دەکەینەوە، كە یەکەمین و گەورەترین ناوەندی راهێنان و تواناسازیی گەنجانی داهێنەر و کارسازە لەسەر ئاستی هەموو عێراق.

وتیشی، “لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە برەو بە بزنسی بچوکی گەنجانی داهێنەر و کارساز دەدەین و خەونەکانیان دەکەین بە راستی”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ سەرپێخستنی بیرۆکەکانی گەنجان، شوێنی کاریان بۆ دابیندەکەین و لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە راهێنانیان پێدەکەین.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیدایە کە شار و شارۆچکەی تری کوردستانیش دەگرێتەوە و دەیکەنە مایەی دروستبوونی ژێرخانێکی پتەوی تەکنەلۆژیا و داهێنان.

ناوەندەکە بەم نزیکانە دەکرێتەوە. ئەگەر کارسازیت و خاوەنی بزنسی بچوکی دەتوانیت لەڕێی ماڵپەڕی فاوندەیشن داواکاری پێشکەش بکەیت:

‏https://foundation.krd

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 9 تـ.ـیرۆریـ.ـست ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی وورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق…
Total
0
Share