شێركۆ جەودەت پێویستە هەموو فراكسیۆنەكان وەكو یەكگرتوو دەستلەكاربكشێنەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دوای 6ی 11ی 2022ەوە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمان نابێت و دەشڵێت، پێویستە هەموو فراكسیۆنەكان وەكو یەكگرتوو دەستلەكاربكشێنەوە.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو فراكسیۆنانەی كە دەڵێن بەهۆ درێژكردنەوەی پەرلەمانەوە دەوامناكەین تەنها بۆ چاوبەستكردنە لە خەڵك ئەگەر نا دواتر مووچەكانیان بۆ كۆدەكرێتەوە و بەیەكەوە پێیان دەدرێت و ئەگەر لەگەڵ دەنگدەرانیان ڕاستدەكەن پێویستە وەكو فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستلەكار بكشێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “ئێمە دەنگدەرانمان دەنگیان بۆ چوار ساڵ پێداوین و لەگەڵ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستاندا نین و پێشتر هەوڵمانداوە ڕێگربین لەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.

بابەتی پێشتر

حەوت زانیاریی نەبیستراو

بابەتی دواتر

كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان لە گەڕاندنەوەی مینحە دەبەخشرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share