كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان لە گەڕاندنەوەی مینحە دەبەخشرێن

وەزارەتی كاروباری شەهیدان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیارێكیان لەبارەی لێخۆشبوون لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەركەوتووانی كیمیایی لە گەڕاندنەوەی بەخشین (مینحە) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، بڕگەی سێیەمی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بوو بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتەكەیان سەبارەت بە لێخۆشبوون لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەركەوتووانی چەكی كیمیاویی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەخشینانەی (مینحە) وەریانگرتووە لە دوای بەركاربوونی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020.

ڕوونیشیكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پێشنیارەكەی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی پەسەندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد بە جێبەجێكردنی پێشنیارەكە و بەدەركردنیان لە ڕێنمایی دارایی لەم بارەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: لەبەر میوانەکانمان ئامادەنیم نەشتەرگەری بکەم

رێكخەری مانگرتووان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی میوانەكانەوە ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەك نەشتەرگەری ئەنجامبدات.…
Total
0
Share