جەلال شێخ ناجی رێوشوێنەكانی رێگری لە قاچاخچێتی تاوتوێدەكات

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ناوچە سنوورییەكانی پێنجوێن و شارباژێر بەسەردەكاتەوە و بەدواداچوون بۆ رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی پێشێكارانی یاسا و رێگری لە قاچاخچێتی دەكات.

جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری بە یاوەری ھیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایش و پاسەوانی سنووریان لە ناوچە سنوورییەکانی پێنجوێن و شارباژێر بەسەرکردەوە.

لەمیانەیەدا لە نزیکەوە بەدواداچوونیان کرد بۆ رێوشوێنە ئەمنییەکان و پلان و بەرنامەکانیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی دەسەڵاتی دادوەری و حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا و رێگریکردن لە قاچاخچێتی.

لەمیانی ئەو بەسەرکردنەوانەدا سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وێڕای گەیاندنی دەستخۆشی و دەربڕینی پێزانین بۆ ھێزەکان کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن، چەند بڕیار و راسپاردەیەکیان پێگەیاندن کە پێویستە لەژێر رۆشنایی یاسا بەرکارەکانی ھەرێم کارەکانیان باشتر رێکبخەنەوە و چاوکراوەتربن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی ئەو ناوچانە و بەھەموو شێوەیەک رێگری بکەن لە ھەموو ئەوانەی لە دەرەوەی یاسا کاردەکەن.

بڕیاریشدرا ئەولەویەتی کارەکان توندوتۆڵکردنی ئاسایش و پاراستنی ئارامی و سەروماڵی خەڵک و پاراستنی سنوورەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ھەر جموجۆڵێک بێت کە زیان بە ئاسایشی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکان بگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و…
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share