پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆیدا سووتا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەهار مەحموود پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی سووتاوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، دەموچاو و بەشێك لە جەستەی بەهار مەحموود سووتاون و بەو هۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرا لە سلێمانی، لەبارەی ڕووداوەكەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و ڕایگەیاند، تیمێكی سەنتەرەكە بەهار مەحموود-ی گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی.

وتیشی، ڕێژەی سووتاوییەكەی نزیكەی 20%ی جەستەی گرتووەتەوە و ئێستا تەندروستیی جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share