ڕێگای سەر چیای بەرانان وەكو بەدیلی تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێراندا كرایەوە

كەمێك پێش ئێستا ڕێگای سەر چیای بەرانان وەكو بەدیلی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕێگایەكە مەترسیدارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دەربەندیخان گواستییەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی كە نەفتای تێدابووە لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و گڕیگرت هاتوچۆكردن لە تونێلی دەربەندیخان داخرا.

ئاشكرایكرد، ئێستا ڕێگای سەر چیای بەرانان وەكو بەدیلی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕێگایەكە مەترسیدارە .

ئاماژەی بەوە كرد، بەهۆی داخستنی ڕێگای تونێلی دەربەندیخانەوە ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەناو قەزای دەربەندیخان گیریانخواردووە و پێناچێت ڕێگای تونێلی دەربەندیخان بە زوویی بە ڕووی شۆفێراندا بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پرۆژەیاسای چەكی پەسەندكرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ستراتیژی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پرۆژەیاسای چەكی پەسەندكرد. كۆبوونەوەكە بە سەرۆکایەتی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یۆبیلی…
Total
0
Share