هۆشداری لە کۆچی نایاسایی گەنجانی هەرێم دەدرێت

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند،  بەهۆی خراپبوونی دۆخی کەشوهەواوە زۆرینەی ڕووداوەکانی نوقمبوونی یەختی کۆچبەران لە مانگی 10 ەوە ڕوودەدەن.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەم چەند مانگەی ڕابردوو بەراورد بە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی کۆچی نایاساییەوە ویستوویانە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئامارێکی وردمان لە لانییە سەبارەت بە ژمارەیان”.

ئاشکراشیکرد، “بەشێک لەو کەسانەی لە تورکیاوە دیپۆرت کراونەتەوە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی دیکەوە کۆچ بکەن بە شێوەی قاچاخ لە هەرێمەوە بچنە ئێران یان تورکیا، بەڵام ئەمەیان لە ڕووی ژمارەوە زۆر نییە”.

وتیشی، “لە مانگی 10 ەوە تا دەگاتە مانگی یەک و دوو، بەهۆی خراپبوونی کەشوهەوا و هاتنی سەرما شەپۆلەکانی دەریا ناجێگیری زۆر بە خۆیانەوە دەبینن، زۆرترین ڕووداوەکانی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لەم کاتانەدا ڕوودەدەن و کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە”.

باسیلەوەشکرد، “لە ئێستادا چوونە وڵاتانی ئەوروپا هێندە ئاسان نییە، ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەریش زۆر گرانبوون، داوا لە هاوڵاتیان دەکەم ڕوو لە کۆچی نایاسایی نەکەن و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسی ئەو ڕێگەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد ئەحمەد: تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی رووناكی لە سەرجەم شارەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی رووناكی لە سەرجەم شارەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت بەمەبەستی قیرکردنی.…
Total
0
Share