ئەو کەسەی ئوسامە بن لادنی کوشت کۆتا ساتەکانی ئاشکرادەکات

ئەو ئەفسەرە ئەمریکییەی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئوسامە بن لادن کرد، دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک لە چاوپێکەوتنێکدا وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات.

رۆبەرت ئۆنیل ئەفسەری پێشووی ئەمریکا، کە یەکێک بوو لە گرووپی هێزی کەمینەی ئەمریکا و لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئوسامە بن لادن سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەدا کرد لەساڵی 2011 لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڕایگەیاند، “ئەوی کە پلانمان دانابوو بۆ کوشتنی بن لادن دانا، جێبەجێ نەبوو، یەکەم هەڵەش لەوێوە دەستیپێکرد، ئەو هێلیکۆپتەرەی دانرابوو لە حەوشەی پشتەوەی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و تێکشکا، دواتر چەکدارەکانی بەرگریان کرد و شەڕە تەقە لە نێوانماندا ڕوویدا”.

باسی لەوەش کرد، “من لە سەربانی نهۆمی سێیەم بووم کە بن لادن خۆی تێیدا حەشاردابوو، هاوڕێیەکیشمم لەگەڵ بوو، هەر یەکەمان بەلایەکدا ڕۆیشتین، لەو کاتەدا بن لادن و هاوسەرەکەی هاتنە بەردەمم، بەڵام گریمانەی ئەوەم کردبوو کە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستبێت، ئەو ژنەکەی پاڵ پێوەنا بەرەو ڕووی من بۆیە دەستمکرد بە تەقەکردن لێی”.
لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا ئەو ئەفسەرە ئەمریکییە وتی، ” لەسەر ئەو بنەمایە تەقەم لێیان کرد و کوشتمن دیمەنەکان بەو شێوەیە دەردەکەوتن کە بەرزترین ئاستی مەترسی بێت، بەڵام لە ڕاستیشدا بەو شێوەیە نەبوو، چونکە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێوە نەبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” بن لادن پێش کوشتنی هیچ قسەیەکی نەکرد، ئەو تەواو وەک ئەوە نەبوو کە پێشتر لە وێنەکاندا بینیبووم، باڵای لە من بەرزتر بوو، ڕیشی هێندە درێژ نەبوو، دوای تەواوبوونی ئۆپراسیۆنەکە لە پاکستانەوە بۆ ئەفغانستان گواستمانەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی DNA”.

بابەتی پێشتر

لە شارێکی عێراق یادی مەولود بە شەڕ کۆتایی هات

بابەتی دواتر

هێڵەکانی ئینتەرنێتی ئای کیو و نەورۆز لەکارکەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share