“داعش لە نەیجیریا 19 كەسی كوشتووە”

“چەكدارانی داعش” لە بۆسەیەكدا لە نەیجیریا 19 كەسیان كوشتووە كە زۆرینەیان سەرباز بوون، وەك میدیایەكی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە.

ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە، “چەكدارانی داعش” لە بۆسەیەكدا كە بۆ كاروانێكی سەربازیی نەیجیرییان دانابوو 15 سەرباز و چوار كەسی دیكەیان كوشتووە.

چەند سەرچاوەیەك بەو میدیا فەڕەنسییەیان ڕاگەیاندووە، داعش هێرشێكی سەختی كردووەتە سەر ئەو كاروانە سەربازییە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا لە نزیك ناوچەی دەریاچەی تشاد.

سەربازێكی سوپای نەیجیریا ئاشكرایكردووە، “15 سەربازمان لەو هێرشە كوژران لەگەڵ چوار كەسی دیكە كە هاوڵاتی سڤیل بوون، لەگەڵ برینداربوونی 13 سەربازی دیكە”.

ئەو هێرشەی داعش ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕویداوە، لە ئێستادا هێزێكی زۆری نەیجیری لەوێ كۆكراونەتەوە بۆ ئەوەی ناوچەكە لەو چەكدارانە پاك بكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ڕێكخراوی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا لە ڕاگەیەندراوێكدا بەرپرسیاریەتیی خۆی لەو هێرشە گرتووەتە ئەستۆ، وەك مۆنتی كارلۆ ڕایگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لە ناوچەکانی ئاڵۆزی و شەڕ ئەرکە مرۆییەکان وەردەگرن

بەرپرسێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد کە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان…
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی ڕوسیا: وانه‌ی پێویست له‌ ئه‌فغانستان فێربووین و ناچینه‌ ململانێی ئه‌و وڵاته‌وه‌

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریی بارودۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێت بچێته‌ “ململانێی هه‌مووان له‌دژی هه‌مووان”ـه‌وه‌.…
Total
0
Share