لە شارێکی عێراق یادی مەولود بە شەڕ کۆتایی هات

لە شاری سامەرا ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، بە شەڕ کۆتایی هات کە تێیدا دوو کەس برینداربوون.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە شاری سامەرا ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچووە، بەڵام لە کۆتاییدا ڕێوڕەسمەکە گۆڕاوە بۆ شەڕی چەند کەسێک.

لەو شەڕەدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون و دواتر دۆخەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی هەڵگیرسانی شەڕەکە دەستگیرکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share