وەزارەتی كارەبا: سیستمی پریپەید بارگرانی سەر فیدەرەکان بەڕێژەی 400% کەمدەکاتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سیستمی پریپەید بۆ 24 کاتژمێرکردنی کارەبا بەردەوامە و دەڵێت، سیستمەكە بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەمدەکاتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەی پریپەید بۆ 24 کاتژمێرکردنی کارەبا بەردەوامە، ئەو هاوبەشانەی لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆسیتی لە دهۆک کراونەتە سیستمی پریپەید 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە.

ڕوونیشیكردەوە، لە هەرێمی کوردستان 6356 هاوبەشی کارەبا بە سیستمی پریپەیدەوە بەستراون و ئەکتیڤ کراون (بازاڕی لەنگەی هەولێر 1457 هاوبەش، بازاڕی دهۆک 1524 هاوبەش و ئەڤرۆستی لە دهۆک 3385 هاوبەش).

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم سیستمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەمدەکاتەوە و کرێی کارەباکەشی بە هەمان نرخی ئێستای کارەبایە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو رووباری سیروانەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ جینین پلاسخارت كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share