نوێترین زانیاریی لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ نییە.

عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنێ نووسراوێک لە بەشێک لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە و باس لەوەکرا کە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێشنیاریانکردووە کە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، لە راستیدا تا ئێستا هیچ بڕیارێک بەدەست ئێمە نەگەیشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نەهاتووە تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share