ئەمریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی گەیاندووەتە ڕۆژئاوا

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سەربە حکومەتی سوریا، کاروانێکی هاوکاریی سەربازی لۆجستیکی ئەمریکی لە عێراقەوە چووەتە ناو ڕۆژئاوای کوردستانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە سورییەکە لە 14 ی شوبات بڵاویکردووەتەوە، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە دەروازە نا فەرمییەکانی نێوان عێراق و سوریاوە چووەتە خاکی ئەو وڵاتەوە و بەرەو پارێزگای دیرەزور بەڕێکەوتوون.

پارێزگای دیرەزور بەشێکی زۆر یەدەگ و کێڵگەی نەوتی سوریای تێدایە و ئێستا بەشێکی زۆری لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و ئەمریکاش پارێزگاری لەو کێڵگانە دەکات.

ئامانجی جوڵەپێکردنی ئەو کاروانە سەربازییە بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە بۆ توندوتۆڵکردنی ناوچەی جەزیرەیە و کۆنترۆڵکردنی زیاتری کێڵگە نەوتییەکانە.

هاوکات دوو هێلیکۆپتەری سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە نیشتوونەتەوە و زیاتر لە 25 سەربازیان پێبووە و دوای نیشتنەوەی بۆ ماوەیەک بەرەو سنووری عێراق گڕاوەتەوە.

حکومەتی سوریا ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەوە تۆمەتبار دەکات کە نەوتی سوریا لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەفرۆشن، بەبێ ئەوەی ڕەزامەندی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم پرسە هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە دانووستانەكان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

لقی سلێمانییی یەكێتیی فەرمانبەرانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رەتكردنەوەی…
Total
0
Share