ئۆتۆمبێلێك كە تەواوی ئەندامانی خێزانێكی تیابوو كەوتە رووباری سیروانەوە، رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و تیمەكان سەرقاڵی دۆزینەوە و دەرهێنانەوەی ئۆتۆمبێلەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی بەردەسوور سەر بە قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك لە جۆری جێب/ واز كە جگە لە شۆفێرەكەی، هاوژین و منداڵەكانیشی تیابوو كەوتە ناو رووباری سیروان-ەوە.
دوای رووداوەكە شۆفێرەكە، هاوژین و منداڵەكانی دەرهێناوەتەوە و رزگاریكردوون.
پەیامنێرمان لە گەرمیان پێیڕاگەیاندین، تیمەكانی پۆلیس و بەرگریی شارستانیی گەرمیان لە شوێنی رووداوەكەن بۆ دەرهێنانەوەی ئۆتۆمبێلەكە.
ئەوەشی وت، شوێنی رووداوەكە ڕۆژانی هەینی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی تیادەكرێت، ئەو شۆفێرەش ئەمڕۆ سەرقاڵی پێشبڕكێ و نمایش بووە و ئەو ڕووداوەی بەسەرهاتووە.