سەنتەری میترۆ: ڕۆژنامەنووسەکانی هەولێر لەسەر سکاڵایەکی وەزیری دارایی دەستگیرکراون

سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی شاری هەولێر کە دوێنی لە سلێمانی دەستگیرکران، لەسەر سکاڵای یاسایی وەزیری دارایی هەرێم بووە.

دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر وەزارەتی دارایی و لەسەر سکاڵای وەزیری دارایی دەستگیرکراون”.

هاوکات، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاشکرایکرد، “دوو رۆژنامەنووسەکە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، فەرمانەکەیان بەدەست نەگەیشتووە و داواکارین بەپێی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت”.

لەهەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا بەدرییه‌ ئیسماعیل محمود، بڕیاردەری لیژنه‌ى مافی مرۆڤ وتی، “کەسوکاری هەردوو رۆژنامەنووسەکە دڵنیادەکەمەوە لەنزیکەوە هەردووکیانم بینیوە و قسەم لەگەڵ کردوون هیچ ئازار و ئەشكەنجەدانێک و شوێنەواری گوللە بە جەستەیانەوە نەبووە و سەلامەتن وەک ئەوەی لە هەندێک پەیج و میدیا بڵاوکرابووەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و مەسعود بارزانی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

بڕیار ڕەشید: دەست بە پێدانی نەوتی سپی بە پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە…
Total
0
Share