فراكسیۆنی یەكێتی داوای لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی داوادەكات پەرلەمانی كوردستان لیژنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی ڕووداوی تیرۆركردنی عەقیدەكەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا یاداشتێكی خوێندەوە و ڕایگەیاند، بەداخەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە كردەیەكی تیرۆرستیدا عەقید هاوكار جاف ئەفسەر لە ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هەرێم تیرۆركرا.

وتیشی. “ئێمە لە فراكسیۆنی سەوز وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كردەوە تیرۆرستییە نامرۆڤانە، هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەینەوە كە لێرە و لەوێ ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرێت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەمەبەستی “بەلاڕێدانەبردنی و بەكارنەهێنانی ئەو كەیسە بۆ مەبەستی سیاسی” داوای لە پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە لیژنە تایبەتمەندەكانی ناوخۆ و مافی مرۆڤ پێكبهێنێت بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوونی وردی ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان و دواجار دەرخستنی ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی.

لە بەرامبەردا ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، یاداشتەكەتان گەیشتووە و لەگەڵ بەرێزان دەستەی سەرۆكایەتی قسەمان كردووە و ئەمڕۆ لیژنەكان ڕادەسپێرین.

هەر لە میانەی دانیشتنەكەدا لوقمان وەرتی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، لای هەمووان ئاشكرایە یەكێتی لەماوەی 47 ساڵی تەمەنی خۆیدا یەكێك بووە لەو هێزە شۆڕشگێڕانەی گەورەترین قوربانیدانی لەپێناو ئازادی، ئاشتی و بەرقەراركردنی ئاشتی لە هەرێم داوە.

وێرانی ئیدانەكردنی كردەوەی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف، داوایكرد، هەر ئەمڕۆ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان پێكبێت، بۆ ئەوەی بە وردی چاودێری ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان بكەن و بەهیچ شێوەیەك لێكۆڵینەوە لە كردەوەی تیرۆركردنی ئەفسەرێكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری بە لارێدانەبرێت و بۆ مەبەستی سیاسی و یەكلاكردنەوە حساباتی سیاسی بەكارنەهێندرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی ترسی لەکەمبونەوەى ژمارەى گۆڵەکانی هەیە

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لەم پارێزگایە ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share