كۆریای باكوور هەشت مووشەكی بالیستی لە دوو هەفتەدا تاقیكردوەتەوە

پیۆنگ یانگ هەشت مووشەكی بالیستی لە دوو هەفتەدا هەڵدەدات و دوایینیان هەڵدانی دوو مووشەك بووە لە شەوی ڕابردوودا، وەك ئەوەی ئاژانسێكی كۆریای باشوور ئاماژەی پێداوە.

كۆریای باكوور ڕۆژی شەممە دەربارەی زنجیرە تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ڕایگەیاند، وەڵامدانەوەیەكی شەرعییە بۆ “هەڕەشە سەربازییە ئەمریكییە ڕاستەوخۆكان”، لەكاتێكدا واشنتن، تۆكیۆ و سیئۆل بە “هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆسەر ئاسایش و ئاشتی” ناویدەبەن.

تاقیكردنەوەكان لە سایەی زیادبوونی بارگرژییەكانە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان كە بەمدواییە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكانی لەگەڵ سیئۆل و تۆكیۆ زیادكردووە.

دواین دوو مووشەك كە شەوی ڕابردوو تاقیكرانەوە، بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن هەڵدران و لە دەرەوەی ناوچەی ئابوریی ژاپۆن كەوتنەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو دەکرێت

بابەتی دواتر

هەواڵگریی ئەمریکا و تاڵیبان بە نهێنی کۆبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share