وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”.

نانسی فێزە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”رێژەی تاوانە توندوتیژییەکان و بەتایبەتی دزیکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، هاوکات رێژەی تاوان لە نێو ئەڵمانییەکان بە رێژەی 2.2% زیادیکردووە، لە کاتێکدا رێژەی ئەو کەسانەی کە لە تاوانەکاندا تێوەگلاون لە نێو کۆچبەرەکاندا بە رێژەی 14.5% زیادیکردووە”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە ساڵی 2023 نزیکەی شەش ملیۆن تاوان تۆمارکراوە و بەراورد بە ساڵی 2022 بەڕێژەی 5.5% زیادیکردووە، هاوکات 41% تاوانبارانی ساڵی رابردوو کۆچبەران بوون کە رەگەزنامەی ئەڵمانیایان نەبووە و 15%ی دانیشتووانی ئەڵمانیا کۆچبەرن.

لەبارەی کاریگەری زیادبوونی کۆچبەران لە ئەڵمانیا لەسەر رێژەی تاوانەکان، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەوەی خستەڕوو، ”زیادبوونی رێژەی کۆچبەران وڵاتی ناسەقامگیر کردووە و بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان و دەبێت لەو رووەوە هەنگاوی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ئەو  بارودۆخە بنرێت”.

ئەو وەزیرە ئەڵمانییە داوایکرد چاودێرییەکی تایبەتی ئەو کەسانە بکرێت کە ئەڵمانی نین و مەترسی لەسەر ئاسایش وڵاتەکە دروست دەکەن لەگەڵ دیپۆرتکردنەوەیان بە شێوەیەکی خێرا.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لە سلێمانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبروسكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share