ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی دەدات

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی دامەزراوەکە دەخاتە دەنگدانەوە، لەکاتێدا لە دوو دانیشتنی ڕابردوودا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکە کراوە.

لە بانگهێشتنامەیەکدا کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە داوا دەکات لە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.

یەکێک لە تەوەرەکانی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق).

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان:

به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٩ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی خاوەنی زەوین

بابەتی دواتر

لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشکرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share