ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی خاوەنی زەوین

بەڕێوەبەری باجی خانووبەرەی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی باج لە زەوییەك دەدات كە نەكراوەتە خانوو، جەختیشدەكاتەوە پێشتر چەند جارێك یاسای تایبەت بە وەرگرتنی باجەكە هەمواركراوەتەوە و دەشڵێت، ئەگەر كەسێك زەوییەكی هەبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان لەسەروو 600 مەترەوە بێت ساڵانە دەبێت باج بدات.

ڕێزان سلێمان بەڕێوەبەری باجی خانووبەرەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەپێی یاسای تایبەت بە باج و ڕسوومات كە ساڵی 1962 دەرچووێندراوە و چەند جارێك هەمواركراوەتەوە هەر كەسێك زەوییەكی هەبێت ڕووبەرەكەی تا 600 مەتر بێت لە وەرگرتنی باج لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، بەڵام لەسەروو ئەو ڕووبەرەوە بێت ساڵانە دەبێت باج بدات خۆ ئەگەر لە 600 مەتر كەمتربێت لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر كە ئەو بڕیاردراوە بۆ ئەوە بووە خاوەن موڵكەكان زەوییەكانیان بفرۆشن و چەند جارێكیش گۆڕانكاری تێدا كراوە كە زیاتر تایبەت بووە بە لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی كە ڕووبەری زەوییەكانیان زیادبووە و دوایین گۆڕانكاری و هەمواركردنەوەی لە ساڵی 2008دا بووە.

بابەتی پێشتر

دوای حكومەت یەكێتی هەوڵەكانی دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share