قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداریدەدات

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگا و ماركێت و مۆڵەكان ئاگاداردەكاتەوە كە ڕێگەپێدراو نییە نێرگەلە، جگەرەی ئەلیكترۆنی(ڤایب) و ماددە وزە بەخشەكان بە كەسانی خوار ١٨ ساڵ بفرۆشن.

ڕێكان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ ماركێت و فرۆشگاكان بۆ ئەوەی دواجار ئاگاداریان بكەنەوە لەكاتی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی(ڤایپ)و ماددە وزەبەخشەكان بە كەسانی خوار ١٨ ساڵ نەفرۆشن و ڕێكاری توندی یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەرو سزای توند دەدرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی یاسا و ڕێنماییە تەندروستییەكان بەكارهێنانی ئەو ماددانە زیانی تەندروستییان هەیە بە تایبەت بۆ كەسانی منداڵ و مێردمنداڵ، هەربۆیە فرۆشتنی بەو كەسانە قەدەغەن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ماركێت یاخود فرۆشگایەك ئەو كارە بكات تووشی سزای توند ماددیی و داخستنی دەكەینەوە و هاوڵاتییانیش دەتوانن لەكاتی هەبوونی گومان، یاخود بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفونی (07708677777)ـەوە بكەن.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: کورسی پەرلەمان نە هی ئێمەیە نە هی حیزب

بابەتی دواتر

مەڵبەندی هەولێری بزوتنەوەی ئیسلامی چووەپاڵ كامیلی حاجی عەلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵگەکانی بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن توركیاوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێت

ئەو بەڵگانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە دەسەلمێنن، لەلایەن ‏كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێن.‏ زەینەب…
Total
0
Share