بەڵگەکانی بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن توركیاوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێت

“چەندین هاوڵاتی لە گوندەکان بەرکەوتەی ‏چەکی کیمیایین و شایەنی پشکنینن”

ئەو بەڵگانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە دەسەلمێنن، لەلایەن ‏كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێن.‏

زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە ڕایگەیاند، ‏سەرچاوەکان دەیسەلمێنن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا چەندین جار چەکی قەدەغەکراوی ‏کیمیاییان دژی گەریلا بەکارهێناوە، بەوهۆیەشەوە نەک گەریلا، بەڵکو هاوڵاتیی مەدەنیش ‏بەرکەوتەی ئەو چەکانە بوون.‏

ڕۆژنیوز لەزاری زەینەب موراد وتیشی، “چەندین هاوڵاتی لە گوندەکان بەرکەوتەی ‏چەکی کیمیایین و شایەنی پشکنینن، ئەم حاڵەتانەش لەلایەن تیمی کوردستانی عێراقی ‏ڕێكخراوی تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی (‏Christian Peacemaker Teams‏) ‏پشتڕاستکراوەتەوە”.‏

دەربارەی ئەو لایەنانەی بەڵگە و زانیارییەکانیان ئاراستەدەكرێت، هاوسەرۆكی كەنەكە ‏ئەوەی خستەڕوو، لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە، نامە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە ‏ئاراستەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ‏OPCW، نەتەوە یەکگرتووەکان، ‏پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی جیهان دەکرێت.‏

لەڕێگای گەیاندنی ئەو زانیارییانە، کەنەکە داوادەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تیمێکی ‏پسپۆڕی نێودەوڵەتیی ڕوو لە شوێنی ڕووداوەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن و ‏بچنە ئەو ناوچانە و ببینن کە دەوڵەتی تورک چۆن چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە ئاشكرادەكات. تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: سەرپەرشتیاری كەمپەكە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە بەرپرسیارە

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارە لە ئاگركەوتنەوەكەی كەمپی چەمشكۆی سنووری ئیدارەی…
Total
0
Share