عەلی حەمەساڵح: کورسی پەرلەمان نە هی ئێمەیە نە هی حیزب

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە هیچ پەیوەندییەکی بە گۆڕانەوە نەماوە و ماوەی چەند مانگێکیشە داوای ڕادەستکردنەوەی کورسییەکەی لە پەرلەمان لێکراوە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “چەند مانگێک لەمەوبەر گۆڕان نامەیەکیان بۆ من و دابان محەمەدی پەرلەمانتار نارد سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی کورسییەکانمان لە پەرلەمان، ئێمەش بە شێوازێکی سیاسیانە ئەو کاتە وەڵامی خۆمان پێدانەوە”.

وتیشی، “ئەوەی ئەم چەند ڕۆژە باس دەکرێت ئێمەش وەک ئێوە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بینیومانە”.

ئاشکراشیکرد، “کورسی پەرلەمان نە هی ئێمەیە نە هی حیزبە، بەڵکو موڵکی خەڵکە و هەر ئەوانیش مافی بڕیاردانیان هەیە لەسەری”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە بە بەڵێ دەنگ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بدات، لەبەرامبەریشدا هەر یەکە لە پەرلەمانتاران (عەلی حەمەساڵح، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شایان عەسکەری، شیرین ئەمین)، ڕەتیانکردەوە دەنگی پێبدەن.

لە بەرامبەردا جەلال محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، ” درێژكردنەوەی پەرلەمان بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە و ئەمەش ئەركێكی نیشتیمانییە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم”.

وتیشی، “ئەگەر حیزبەکەت بڕیارێکی نادروستیشی دا دەبێت پێوەی پابەند بین، چونکە ئێمە لەو حزبەوە خەڵک دەگی پێداوین و من ئەو بڕیارەم زۆر پێ دروستە کە ئەم خولەی پەرلەمان درێژبکەینەوە، بۆیە ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگ بە درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان نادەن با کورسییەکانمان بدەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن و…
Total
0
Share