وەزیرێكی سعودیە: نەوت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەك نییە

وەزیرێكی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، نەوت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان نییە و وڵاتەكەشی نەوت هاوپەیمانیی ئۆپیك + وەك چەكێك دژ بە ئەمریكا بەكارناهێنێت.

عادل جبەیر، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، نەوت لە تێڕوانینی ئێمەدا شمەكێكی گرنگی ئابوریی جیهانییە، كە خاوەندارێتیی دەكەین بەرژەوەندییەكی گەورەمان هەیە تیایدا، بەڵام نەوت بە سیاسی ناكەین.

جبەیر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی (FOX News) وتیشی، “نەوت و بڕیارەكانی پەیوەندیدار پێوەی بە سیاسی ناكەین، نەوت چەك و فڕۆكە نییە”.

وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك + لە كۆتایی كۆبوونەوەی چوارشەممەی ڕابردوودا ڕێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە تشرینی دووەمی داهاتووەوە، جگە لە درێژكردنەوەی “ڕاگەیەندراوی هەماهەنگی” تا كۆتایی 2023.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، كۆشكی سپی ڕەخنەی لە بڕیارەكەی ئۆپیك+ گرت.

هاوكات جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بێئومێدی خۆی نیشاندا لەبارەی بڕیارەكەوە و وتی، ویلایەتە یەكگرتووەكان تاوتوێی جێگرەوەكانی بەردەستی دەكات.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ و تین هاگ کێشەیان هەیە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دوو کلاسیکۆ دەبینن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share