نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی وزە بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکنی جیهاندا ئەمڕۆ پینجشەممە 11ی ئازار بەرزبووەوە بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بوژانەوەی ئابوریی جیهان دوای خێراکردنی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە جیهاندا، هەروەها کەمبوونەوەی یەدەگی وزە ئەمریکا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 55 سەنت و ڕێژەی %0.8 بەرزبووەوە و گەیشتە 68.45 دۆلار.

هەروەها برمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 52 سەنت و ڕێژەی %0.8 بەرزبووەوە و گەیشتە 64.69 دۆلار.

لەوبارەیەوە ستیڤن ئینیس، گەورە شیکەرەوەی ستراتیجی بازاڕی جیهانی Axi دەڵێت، “کەمبوونەوەی یەدەگی گەنجینەکانی ئەمریکا یەکێکە لە هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هەروەها بوژانەوەی ئابووری جیهانی و پێشبینییەکان لەوبارەیەوە هۆکارێکی دیکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕە عێراقییەکان: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەکات

ماڵپەڕە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێبکرێت. ماڵپەڕی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
Total
0
Share