ئەمڕۆ دوو کلاسیکۆ دەبینن

ئەمڕۆ شەممە، یاریگاکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا دوو ڕووبەرووبوونەوەی بەهێز بە خۆیانەوە دەبینن.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یوڤانتۆس دەکات.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیاشدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” میوانداریی بایرن میونشن دەکات.

کلاسیکۆی ئیتاڵیا

میلان بە 17 خاڵ لە پلەی پێنجەم، یانەی یوڤانتۆس-یش بە 13 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “سیریا ئەی”دایە.

یارییەکە کاتژمێر (7:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، میلان بە بردنەوە بۆ پلەی دووەم سەردەکەوێت، یوڤانتۆسیش بە بردنەوە لە توانایدا دەبێت دوو پلە سەربکەوێت (پلەی شەشەم، ئەگەر بێتو یانەکانی ڕۆما و لازیۆ براوە نەبن).

کلاسیکۆی ئەڵمانیا

کلاسیکێری ئەڵمانیا کاتژمێر (7:30) بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

هەردوو یانە خاوەنی 15 خاڵن و بردنەوە بە شێوەیەکی کاتی دەیانگەیەنێتە لووتکەی ڕیزبەندی.

بابەتی پێشتر

وەزیرێكی سعودیە: نەوت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەك نییە

بابەتی دواتر

کلۆپ بۆ نونێز: منداڵیت، ببە بە پیاو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share