وەزارەتی دارایی بەدواداچوونەكانی دەستپێدەكات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە دواداچوون دەكات بۆ گرفتی هاوڵاتییان و بازرگانانی سلێمانی لە ڕووی پێدانی باج و ئەو گرفتانەی لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سەر بە وەزارەت ڕووبەڕووی هاوڵاتییان دەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حكومەتی ھەرێم، ھەریەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ و فەرمانگەكانی باجی خانووبەرەی یەك و دوو و خانووبەرەی میری و باجی كۆمپانیاكان و باجی داھاتی یەكی سلێمانی بەسەركردەوە و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو دامەزراوانە و بەرپرسی بەشە جیاجیاكانی ناو فەرمانگەكان كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی بڕیاریدا ھەموو كارئاسانییەك بكرێت لەپێناو زیاتربوونی جووڵە بازرگانییەكان بۆ كۆكردنەوەی داھات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست بووە بە كەمیی میلاك و پێداچوونەوە بە شێوازی پەیكەربەندیی كارگێڕی ئەو فەرمانگانە و شێوازی دابەشبوونی پسپۆڕییەكان لەناو ئەو دامەزراوە حكومییانە و بڕیاردرا لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە ڕێكخستنەوەیان بۆ بكرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدرا پاپا ببینێت زیانی ملیۆنان دۆلاری پێگەیاندن

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی فڕێدرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share