لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی-كەلار شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

قوربانیی ڕووداوەكە

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی- كەلار شۆفێرێكی گەنج گیانیلەدەستدا، چەند ئۆتۆمبێلێك لە ڕووداوەكەدا زیانیان پێگەیشتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ كەلار لەنزیك گوندی چنارە شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستی وەریگرتووە و خۆی كێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلدا، دواتریش خۆی بە بارهەڵگرێكدا كێشاوە، بەر لەوەی وەربگەڕێت.

پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، لە ئاكامدا شۆفێرەكە بەناوی (ئاراز باوە زۆراب) كە دانیشتووی كەلارە گیانیلەدەستداوە.

ئێوارەی دوێنێش لەسەر ڕێگای ناحییەی قۆرەتوو – سالح ئاغا ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی سیراتۆ و گەلابەی بارهەڵگر ڕوویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری سیراتۆکە بەناوی (محەمەد نەجیب ساڵح) لەدایکبووی 1961 دانیشتووی قەزای کەلار پیشە پۆلیسی کارەبا گیانیلەدەستدا.

 

 

بابەتی پێشتر

شەڕ و پێكدادان لەنێوان تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران ڕوویدا

بابەتی دواتر

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕوسیا ستایشی ڕۆڵی مام جەلال دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share