ئەو مامۆستایەی خوێندكارەكەی خۆی كرد بە ژێرەوە كەسوكارەكەی لێیخۆشبوون

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی خوێندكارەكەی خۆی كرد بە ژێرەوە و گیانیلەدەستدا كەسوكارەكەی لێیخۆشبوون.

عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو مامۆستایەی لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی خوێندكارەكەی خۆی كرد بە ژێرەوە و گیانیلەدەستدا كەسوكارەكەی هەر لە مزگەوتدا لێیخۆشبوون و ئەوەی دەمێنێتەوە مافی گشتییە كە دادگا بڕیاری لەبارەوە دەدات.

ئاشكرایكرد، ئەو ڕۆتینیاتە كارگێڕییەی كە هەبووە سەبارەت بە شوێنی مامۆستاكە لە خوێندنگەكەی چارەسەركراوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share