باری تەندروستیی یەکێک لە چالاکوانە زیندانیکراوەکانی بادینان ناجێگیرە

یەکێک لە چالاکوانەکانی بادینان لە زیندانەکانی هەولێر، باری تەندروستیی ناجێگیرە و بە وتەی کەسوکارەکەی تووشی نەخۆشیی جگەر و سستبوونی گورچیلەکانی بووە.

ئەو چالاکوانە ناوی ئەمجەد یوسف-ە، ماوەی هەفتەیەکە لە زیندانی ئاسایشی هەولێرەوە لەگەڵ چوار چالاکوانی دیکەدا گواستراوەتەوە بۆ گرتوخانەی هەولێر.

باوکی ئەو چالاکوانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کە دوێنێ پەیوەندییان بە کوڕەکەیانەوە کردووە و پێیوتوون کە تەندروستیی خراپە و تووشی نەخۆشیی جگەر بووە و گورچیلەکانی سستبوون.

پێشتر ڕەمەزان ئەرتیسی پارێزەری دۆسیەی چالاکوانانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، بڕیاربوو بەرلە 15 ڕۆژ پێنج لە چالاکوانانی بادینان کە یەکێکیان ئەمجەد یوسفە، بە مەرج ئازاد بکرێن بەڵام بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو: وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەرج بنەتۆو بە نرخی داشکێندراو بە جوتیاران دەفرۆشێت

ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە نرخی داشکێندراو بنەتۆوی گەنم بە جوتیاران دەفرۆشێتەوە، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنیش دەڵێت، پێویستە…
Total
0
Share