پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

بڕیاردرا ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە كۆببێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا هاتووەن ڕۆژی شەممە كاتژمێر 11ی سەر بەیانی كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە ئەنجامدەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە دانیشتنەكەدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن، گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەكی دیكە دەكرێت.

لە خشتەی كاری كۆبوونەوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكەدا بۆردومانەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
Total
0
Share