لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم بڕیاردرا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتییانی هەرێم لە كەرتی تایبەت هەنگاوی یەكەم نراوە و ئەركی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە دەستبەكاربن.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم 75%ی دەرفەتەكانی كار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بێت و نابێت بەكارخستنی كرێكاری بیانی لە ڕێژەی 25 % تێپەڕبكات.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند،”ئامانجی سەرەكی لە بڕیارەكە ئەوەیە كە ئەگەر دەرفەتێكی كار لەبار بوو بۆ دوو كەسی خۆماڵی و بیانی دەبێت بۆ پێدانی كار هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە پێشترە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بڕگەی 4ی ئەم بڕیارە هاتووە كە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی ڕێنمایی ورد ودرشت بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەردەكات بە جۆرێك میكانیزمی جێبەجێكردن و ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەنتەری كار و پڕۆسەی پێشكەشكردنی داواكانی كار و دەرفەتەكانی كار و هەروەها ڕێكارە یاسایی و سزاییەكانیش لەخۆ دەگرێت پاڵپشت بە یاسای كار و میكانیزمی ئەوەش ئەگەر خوازیاری كار لەناو هاوڵاتییانی هەرێم نەبوو چۆن دەرفەتەكە پڕبكرێتەوە تا پڕۆژەكان ڕانەوەستن.

ڕاشیگەیاند، ڕێنماییەكی دیكەش كە كاری لەسەركراوە بە ناوی (ڕێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان) بە هاوكاريی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی كە دوا ڕەشنووسی گەڵاڵەكراوە وا بڕیارە بەم زووانە پەسەندبكرێت و بكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

بابەتی پێشتر

ئەو مامۆستایەی خوێندكارەكەی خۆی كرد بە ژێرەوە كەسوكارەكەی لێیخۆشبوون

بابەتی دواتر

بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدرا پاپا ببینێت زیانی ملیۆنان دۆلاری پێگەیاندن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share