مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم لەناو سروشت و ڕەنگی سەوزی دار و درەختی دارستانەکان لەڕووی تەندروستییەوە چەندین سوودی هەیە.
پێگەی Science Alert بڵاویکردەوە، پیاسەکردن بەناو سروشت و گەڕان بەناو سەوزایی دارستانەکاندا مەترسیی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و شیزۆفینیا و کێشە تەندروستییەکانی دیکەی مێشک کەمدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “گەڕان بەناو سروشتدا چەندین سوودی جەستەییشی هەیە وەک دابەزاندنی فشاری خوێن و چاکبوونەوە لەنەخۆشییەکان بەشێوەی خێراتر و باشترکردنی زاکیرە و خەوتن.
توێژەران لە نوێترین توێژینەوەیاندا، “پەیوەندییەکی باش لەنێوان مێشک و سروشتدا هەیە، گەر ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو سروشتدا پیاسە بکەیت کاریگەری زۆر باشی لەسەر تەندروستی مێشکت دەبێت، بەپێچەوانەی ئەوەی کەلەناو شارە قەرەباڵغەکاندا پیاسە دەکەیت فشارەکانی مێشکت زیاتردەبن”.