چەکە نهێنییەکەی کۆنتی کۆچی دوایی کرد

ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرێز، چەندین وەرزە لەگەڵ ڕاهێنەرێکی جەستەیی بە نازناوی “پرۆفیسۆر مارین” کاردەکات.

لە ستافەکەی کۆنتی-دا سێ ڕاهێنەر بوونیان هەیە، پێکهاتوون لە کۆستانتینۆ کۆراتی، جیان پیێرۆ ڤێنترۆنی، ستیفانۆ برونۆ، هەرسێکیان کار لەسەر توانای جەستەیی یاریزانانی تۆتنهام دەکەن، پێشتریش لە ئینتەر میلان کاریان لەگەڵدا کردووە.

ڤێنترۆنی نازناوی “پرۆفیسۆر مارین”ی پێبەخشراوە، بەوە ناسراوە کە مەشقی ئێسکشکێن بە یاریزانان دەکات، لەم وەرزەدا ئەستێرەکانی “سپێرز”ی دووچاری ئاستەنگی و ماندووبوون کرد.

جیان پیێرۆ ڤێنترۆنی یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرانی بواری جەستەیی، چەندین ساڵە بەدەست شێرپەنجەی خوێنەوە دەناڵێنێت، بەڵام بەردەوام چارەسەری وەرگرتووە و لە دۆخێکی باشدا بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی کتوپڕ و چاوەڕوان نەکراو، ڤێنترۆنی ڕاهێنەر لە تەمەنی (62) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو هۆیەوە تۆتنهام چالاکییەکانی ئەمڕۆی ڕاگرت.

بابەتی پێشتر

مانەوە بۆ کاتژمێرێک لە سروشتدا چی لە مێشکت دەکات؟

بابەتی دواتر

بەڕازیل یەکەمی جیهانە و پێش هەمووان کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەزێنەی بەرشلۆنە پڕ بووەوە

ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە ڕازیبوون بە چارەسەرە داراییەكانی یانەكە و بە دەنگدان یانەكەیان لە قەیران ڕازیكرد. لەكۆبونەوەیەكی گەورەدا شەوی…
Total
0
Share