هەرێمی کوردستان.. چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ڕێژەی توشبوون زیاترە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا توشبوون بە کۆرۆنا 236 کەس بووە و چاکبوونەوە 387 کەس بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، “لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون و لە سلێمانی 79 کەس بووە و لە دهۆک ٥٩ کەس و لە گەرمیان 13 کەس و لە ڕاپەڕین بۆ دووەم ڕۆژ هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە.

لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا 8 کەس لە هەرێم بە کۆرۆنا مردوون و چوار کەسیان لە سلێمانی بووە و دوو کەسیان لە هەولێر و دوو کەس لە دهۆک بوون.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: ڕۆژئاوای کوردستان گەشبینە بە ساڵی داهاتوو

بابەتی دواتر

كەركوك.. نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share