بۆچی مۆز بە میوەی گونجاوی وەرزی زستان دانانرێت؟

هەندێك پێیان باشە لە بەیانیاندا مۆز بخۆن، بەهۆی ئەوەی ئەو میوەیە وزە بەخشێكی خێرا و گونجاوە، سەرەڕای تامە خۆشەكەی. بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەو كارە لە وەرزی زستاندا.

مۆز لەنێو زۆرێك لەو ژەمانەدا هەیە كە دەتوانرێت بەیانیان بخورێت، بۆ نمونە لەتكردن و خواردنی لەناو شیردا، یان بەتەنها خواردنی.

لە سەرجەم حاڵەتەكاندا مۆز هۆرمۆنی سیرۆتۆنین (كە هەستی چالاكی و دڵخۆشی دەبەخشێت) بە جەستە دەدات. لەبەر ئەمەیە زۆر كەس پێیانوایە خواردنی مۆز ژەمێكی گونجاوی بەیانیانە لە وەرزی زستان و كەشە سارد و تاریكەكاندا. بەڵام ئایا ئەمە راستە؟

لە خواردنی مۆز لە زستاندا دووربكەوەرەوە
سەرەڕای باشی و خۆشییەكەی، شارەزایان هۆشداریدەدەن لە خواردنی بەیانیانی لە وەرزی زستاندا. بۆچی؟ سایتی (ڤیتال)ی تەندروستی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە بەوەی كاتژمێری بایۆلۆجیی لەناو جەستەدا دەزانێت كە ئێستا زستانە و، جەستە بەر تیشكی خۆر ناكەوێت بەهۆی ونبوونی لەپشت هەورەكانەوە.

جەستەمان لە زستاندا ناتوانێت ڤیتامین دی بە بڕی پێویست بەرهەم بهێنێت بەهۆی كەمیی تیشكی خۆرەوە. ئەوەش ئەو ڤیتامینەیە كە وامانلێدەكات هەست چوست و چالاكی بكەین.

لێرەوە مۆز ناتوانێت ئەو كەموكوڕییە پڕبكاتەوە، چونكە جەستە دەزانێت كە كاتەكە وەرزی زستانە، بۆیە خواردنی ئەو میوانەی لە ناوچە گەرم و بەر خۆرەكاندا گەشە دەكەن وەك مۆز، ناسەقامگیری لە كاتژمێری بایۆلۆجی دروستدەكەن و بەهۆیەوە هەستكردن بە ماندوێتی زیاددەكەن بەپێچەوانەی ئەوەی لێی چاوەڕوان دەكرێت.

سایتی (ڤیتاڵ) رێنوێنی دەكات بەوەی لەجیاتی ئەو میوەیە، پشت ببەسترێت بەو سەوزە و میوانەی لە دەوروبەرماندان و لەماوەی وەرزی زستاندا پێدەگەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
Total
0
Share